باستیان شڤاینشتایگه‌ر، دوای ئه‌وه‌ی به
فه‌رمی بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد واژوو كرد، هانده‌رانی ئه‌و
یانه‌یه پێشوازییه‌كی گه‌رمییان له‌و هه‌واڵه كرد.
دوای ئه‌وه‌ی درێسی فه‌رمی یانه‌ی
مانچسته‌ر یونایتدی پۆشی، ئه‌و یانه‌یه وێنه‌كه‌ی باستیان شڤاینشتایگه‌ر،
یارزانی پێشووی یانه‌ی بایرن میونشنی له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی
كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و تۆڕه‌كانی دیكه بڵاو كرده‌وه، ئه‌م وێنه‌یه‌ش
له‌لایه‌ن هانده‌رانی كاپتانه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی شه‌یتانه
سووره‌كانه‌وه، پێشوازییه‌كی زۆری لێ كرا، به شێوه‌یه‌ك، توانی ڕیكۆردی
زۆرترین ڵایكی په‌یجی فه‌رمیی مانچسته‌ری شكاند، زیاتریش دوای ئه‌وه‌ی
تایگه‌ری مانشافت له ژێر وێنه‌كه‌دا كۆمێنتێكی دانا و تێیدا نووسی: “له
ئێسته‌وه شانازی ده‌كه‌م كه بوومه‌ته یاریزانی ئه‌م یانه‌یه”.
تا ساته‌وه‌ختی نووسینی ئه‌م هه‌واڵه،
ئه‌و وێنه‌یه‌ی باستیان شڤاینشتایگه‌ر، نزیكی 410 هه‌زار ڵایكی بۆ هاتووه،
ئه‌مه‌ش ڕیكۆردێكی تایبه‌ت و مێژوویی ئه‌و په‌یجه‌یه.
ڕۆژی 11.7.2015 كارل هاینز ڕۆمه‌نیگه،
سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی ڕایگه‌یاند كه
باستیان دوای 17 ساڵ خزمەت لەگەڵ یانەکەیان، حه‌زی كردووه پێش ئه‌وه‌ی
كۆتایی به یاریكردن بهێنێ، ئه‌زموونی یانه‌یه‌كی دیكه تاقی بكاته‌وه و
ئه‌وانیش نه‌یانویستووه ڕێگری له‌و ویسته‌ی بكه‌ن.
باستیان به چوونی بۆ مانچسته‌ر یونایتد،
خه‌ونێكی لویس فان خال، ڕاهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه ده‌هێنێته دی كه هه‌ر
له‌گه‌ڵ چوونی بۆ یانه‌یه، حه‌زی كردووه بۆند له‌گه‌ڵ تایگه‌ر واژوو
بكه‌ن، ئاخر پێشتر كه فان خال ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن بووه،
زۆربه‌ی هێز و گره‌وی پلانه‌كانی له شڤاینی كۆكردبووه‌وه.
ئەمەش وێنەکەیە



إرسال تعليق