یه‌كێك له خاڵه ناكۆكه‌كانی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستور پرسی ئایینه كه تاكو ئێستا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش له‌سه‌ر دانانی بڕگه‌یه‌كه كه باس له‌وه ده‌كات كه نابێت هیچ یاسایه‌ك ده‌ربچێت پێچه‌وانه‌ی نه‌گۆڕه‌كانی ئایینی ئیسلام بێت، به‌شێكیش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پێشووی ده‌ستور رایده‌گه‌یه‌نێت له پرۆژه‌كه‌ی پێشوو هاوسه‌نگییه‌ك له‌باره‌ی ئایین په‌یڕه‌و كرابوو و داوا ده‌كات هه‌مان مادده‌ی پرۆژه‌كه‌ی پێشوو بۆ ئێستا دابندرێته‌وه.
پارێزه‌ر كه‌ریم به‌حری ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشووی نووسینه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: مادده‌ی شه‌ش له ره‌شنووسی پێشووی پرۆژه‌ی ده‌ستوری كوردسان ته‌رخانكرابوو بۆ پرسی ئایین، له‌و پرۆژه‌یه هیچ گرفتێك له‌باره‌ی پرسی ئایین نه‌بوو، چونكه هاوسه‌نگییه‌كی تێدابوو و مافی هه‌موو ئایینه‌كان پارێزراوه، بۆیه به پێویستیزانی هه‌مان مادده‌ی ره‌شنووسه‌كه‌ی پێشوو له پرۆژه‌كه‌ی ئێستا دابنرێته‌وه.
كه‌ریم به‌حری وتیشی: "مادده‌كه به‌مشێوه‌یه باسی ئایین ده‌كات (ئه‌م ده‌ستوره دانده‌نێ به ناسنامه‌ی ئیسلامی زۆرینه‌ی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان و رێزی لێده‌گرێ و دان به ته‌واوی مافه ئاینییه‌كانی مه‌سیحی و كلدان و ئێزدییه‌كان و ئه‌وانی تردا ده‌نێت و سه‌ربه‌ستی بیروباوڕ و به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سم و دابونه‌ریتی ئایینی له هه‌رێم بۆ هه‌موو كه‌س دابینده‌كات و بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاسادانانه و نابێ یاسایه‌ك دابندرێ ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ: 1- حوكمه نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام. 2- بنه‌ماكانی دیموكراسی. 3- ئه‌و ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تیانه‌ی له‌م ده‌ستوره‌دا هاتووه)".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی پێشووی نوسینه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "به‌وپێیه‌ی ئایینی ئیسلامی ئایینی زۆریه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه ناكات یاسایه‌ك ده‌ربچێت پێچه‌وانه‌ی نه‌گۆڕه‌كانی ئه‌و ئایینه و ئایینه‌كانی تریش بێت، به‌هه‌مانشێوه ئیسلامییه‌كانیش ناتوانن یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی و ماف و ئازادییه‌كان بێت، ئینجا ئه‌وه له پرۆژه‌كه‌ی ده‌ستور ئاماژه‌ی پێ بكرێت یان نا".
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری كوردستان لیژنه‌یه‌كی 21 كه‌سی به گوێره‌ی یاسای ژماره چواری 2015 پێكهێندراوه، ئه‌و لیژنه‌یه له 25/5/2015 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، له سه‌ره‌تای كاره‌كانیان په‌یڕه‌وێك بۆ كاركردنی لیژنه‌كه دانرا، به گوێره‌ی ئه‌و په‌یڕه‌وه هه‌ر یازده رۆژ جارێك سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه ده‌درێت به نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان له‌ناو لیژنه‌كه.

إرسال تعليق