رێكخراوی تیرۆرستیی داعش دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له لیبیا له‌ده‌ستداوه و به‌ڵێنی سه‌رپه‌ڕاندنی ئه‌و گروپانه‌ش ده‌دات كه به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه.
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه و نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ولایه‌تی رقه-ی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش له سوریا به‌ناونیشانی (درنه ئارام بگره، به سه‌رپه‌ڕاندنه‌وه دێینه‌وه)، بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌و گرته‌یه‌دا رێكخستنه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له لیبیا دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری (درنه)ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و شاره‌یان له‌ده‌ستداوه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان رێكخراوی تیرۆرستیی داعش و هاوڵاتیانی شاری درنه روویدا كه زۆربه‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه سه‌ربه گروپه ئیسلامییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی شورای موجاهدینی درنه‌ن، به‌وهۆیه‌شه‌وه داعش له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ركرا.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه تۆماركراوه‌ش، مانای یه‌كه‌م دانپێدانانی رێكخراوی تیرۆرستیی داعشه به شكست و له‌ده‌ستدانی ناوچه‌كانی لیبیا به‌تایبه‌ت شاری درنه كه ماوه‌ی ساڵێكه به‌ده‌ست گروپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك ئه‌نسار ئه‌لشه‌ریعه-ی نزیك رێكخراوی قاعیده و چه‌كدارانی داعشه‌وه‌یه.

إرسال تعليق