وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی پرسی ده‌رمان ده‌كرد، هاوكات وه‌زاره‌ته‌كه‌ی لیستی سێیه‌می یه‌كخستن و دیاریكردنی نرخی ده‌رمانی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ به سه‌رپه‌رشتی د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌راوێژكاری وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌ریَِوه‌به‌ری گشتی پلاندانان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی ده‌رمانی فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كان و نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستی هه‌ریه‌ك له (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و كۆیه و رانیه و شاره‌زوور) كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به جۆر و كڕینی ده‌رمان و چۆنیه‌تی ئاراسته‌كردنی ئه‌و ده‌رمانانه له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌نووسرێت كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه دران:
1- به‌كارهێنانی ناوی زانستی ده‌رمان له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه نه‌ك ناوی بازرگانی یاخود كۆمپانیاكه‌ی.
2- گرنگی تایبه‌ت بدرێت به ده‌رمانی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان.
3- ده‌بێت بۆ كڕینی ده‌رمان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به لیستی په‌سه‌ندكراوی عیراقی تایبه‌ت به ده‌رمان ببه‌سترێت.
4- دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كان بۆ دووباره پێداچوونه‌وه به ده‌فته‌ری نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان.
5- دیراسه‌كردنی سوودی گۆڕینی ئامێره‌كانی تیشك له سیسته‌می ئه‌نه‌لۆكه‌وه بۆ سیسته‌می دیجیتاڵی.
له‌لایه‌كی تره‌وه دوای ئه‌وه‌ی دوو قۆناغی یه‌كخستن و دیاریكردنی نرخ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان كۆتایی هات، ئه‌مڕۆ لیستی سێیه‌می یه‌كخستن و دیاریكردنی نرخی ده‌رمان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاراسته‌ی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان كرا به‌مه‌به‌ستی گشتاندنیان و بڵاوكردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر ده‌رمانخانه‌كان و كۆگاكانی ده‌رمان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند كه "به‌پێویستی ده‌زانین هاوڵاتیان هاوكارمان بن له سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه‌یه به‌وپێیه‌ی خزمه‌تێكی زۆر به‌هاوڵاتیان ده‌كات له سێكته‌ری ده‌رمان".

إرسال تعليق