یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی ئارەزوو دەکات نیمانیا ڤیدیچ یاریزانی ھەڵبژاردەی سربیا و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بباته ریزەکانی.
رۆژنامەی (دیلی ستار)ی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، رۆبرتۆ مارتینێزی ئیسپانی و راھێنەری ئێڤەرتۆن ئارەزوو دەکات دووبارە ئەو بەرگریکارە سربییە بگەڕێنێتەوە کێبڕکێکانی خولی ئینگلیزی کە پێشتر لە یانەی مانچێستەر یونایتد یاری دەکرد.
بەرگریکارە ٣٣ ساڵانەکە وەرزی ٢٠١٤ مانچێستەر یونایتدی بەرەو ئەنتەر جێھێشت، لەگەڵ یانەکەی ٢٨ یاری ئەنجامداوە و تەنھا یەک گۆڵی تۆمارکردووە، زیاتر لەسەر کورسی یەدەگ دەبینرێت لە پێکھاتەی رۆبرتۆ مانچینی راھێنەری یانە ئیتاڵییەکە.

إرسال تعليق