میرات:
بریتییه له‌و ماڵ و سامانه له دوای مردووه‌وه به‌جێ ده‌مێنێت، به
تایبه‌تی پاش لێده‌ركردنی هه‌ر قه‌رزو قه‌رزارییه‌ك به‌سه‌ر مردووه‌كه‌وه
هه‌بێ.
میرات
و كه‌له‌پوور به‌ر له ئیسلام، یاسایه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو، تا په‌یڕه‌ویی
لێ بكرێ، ئه‌وه‌ند نه‌بێ كه سه‌رۆك خێڵ و هۆزه‌كان به‌ئاره‌زووی خۆیان،
ئه‌میان به‌شدار ده‌كردو، ئه‌ویان بێ به‌ش ده‌كرد! ئه‌و ناهه‌قیی و
سته‌مه‌ش به‌تایبه‌تی – له ژنان و منداڵ و هه‌تیوان ده‌كرا - هه‌ر له‌و
بێ یاسایی و بێ سه‌روبه‌ریه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، جا ئه‌وسا كه ئیسلام
هات به سێ (ئایه‌ت)ـ له سووره‌تی (نسا‌ء): (11-12)، وه كۆتا ئایه‌تیشی
یاسای ته‌واوی (زانیاری به‌شی میرات به‌ره‌كانی) دیاریكرد‌و، ئه‌وه‌یش كه
مابوو، یان پێغه‌مبه‌ر(ص) ڕوونی كرده‌وه، یا زاناكانی پاش ئه‌و – له‌ژێر
ڕووناكی یاسای (علم الفرائض)دا به‌یانیان كرد.
بنه‌ماو بنچینه‌ی میرات به‌م ئایه‌تانه دامه‌زراو، لق و پۆپه‌كانی تریشی سه‌رجه‌م له‌مه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرت كه‌ده‌فه‌رموێ: [یوصیكم
الله فی أولادكم للذكر مثل حظ الأنثیین فإن كن نسا‌ء فوق اثنتین فلهن
ثلثا ماترك وإن كانت واحدة فلها النصف ولأبویه لكل واحد منهما السدس مما
ترك إن كان له ولد فإن لم یكن له ولد وورثهُ أبواه فلأمه الثلث، فإن كانَ
له إخوة فلأمه السدس مـن بـعد وصـیة یـوصی بـها أو دیـن آبـاؤكـم
وأبـناؤكم لاتدرون أیهم أقرب لكم نفعا فریضة من الله إن الله كانَ علیما
حكیما. ولكم نصف ماترك أزواجكم إن لم یكن لهن ولد فإن كان لهن ولد فلكم
الربع مما تركن من بعد وصیة یوصین بها أودین ولهن الربع مما تركتم إن لم
یكن لكم ولد فإن كانَ لكم ولد فلهن الثمن مما تركتم من بعد وصیة توصون بها
أودین وَإن كانَ رجل یورث كلالة أوامرأة ولهُ أخ أو أخت فلكل واحد منهما
السدس فإن كانوا أكثر من ذلك فهم شركا‌ء فی الثلث من بعد وصیة یوصی بها
أودین غیر مضار وصیة من الله والله علیم حكیم] 4/11-12.
واته:
خوا به‌تایبه‌تی پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نێ: كه‌له‌پوورتان بۆ نێرینه دووبه‌ش
و، بۆ مێینه‌ش نیو به‌شی نێرینه بێ، جا ئه‌گه‌ر ژماره‌ی مێینه
میراتبه‌ره‌كان له‌دوان پتر بوو، ئه‌وا دووبه‌ش له‌سێ به‌شی میراته‌كه
ده‌به‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر مێینه یه‌كێ بوو، نیوه‌ی كه‌له‌پووره‌كه ده‌بات. جا
ئه‌گه‌ر مردووه‌كه منداڵی له‌پاش به جێ‌ما، دایك و بابی هه‌ریه‌كه‌یان
شه‌ش یه‌ك له‌و ماڵه ده‌با، ئینجا ئه‌گه‌ر هیچ منداڵی نه‌بوو، دایك و
باوكی میراته‌كه‌یان ده‌برد، ئه‌وا له سَی به‌ش، به‌شێك بۆ دایكه، ئه‌وسا
ئه‌گه‌ر مردوو براو خوشكی به‌جێ هێشتبوون – پاش دانه‌وه‌ی قه‌رز و فه‌رزو
پێكهێنانی وه‌سیه‌ته‌كه – دایك شه‌ش یه‌كی ده‌كه‌وێ.
به‌ڵێ ئه‌م
مه‌سه‌له‌ی میراته، له‌دێرین ڕۆژگاره‌وه، بۆته چه‌قڵی چاوی ناحه‌ز و
نه‌یارانی دینی ئیسلام، له‌وێوه خۆیان خزاندۆته نێو جه‌رگه‌ی جیهانی
ئیسلامه‌تیه‌وه‌و، به‌ده‌یان و به‌سه‌دان به‌دگومانیان دروستكردووه بۆ
ژنان و پێیان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێوه لای ئیسلام ڕێزدارو خاوه‌ن ڕێز
بووبان، چۆن ئاوا بۆ نێرینه دوو به‌شی داده‌ناو، بۆ مێینه‌ش به‌شێك؟
دیاره ئه‌وه مانا‌و واتای كه‌م به‌هایی ژنانه ! ئێمه‌ش -پشت به‌خوا– به‌م
جۆره له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌دوێن و ده‌ڵێین:
1- دانانی میرات به‌و شێوه‌یه، له به‌ر بێ ڕێزی و كه‌م به‌هایی ژنان نییه وه‌كو ئه‌وان ده‌ڵێن – به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه:
أ- پیاو هه‌موو بژێویی و نه‌فه‌قه‌ی ماڵ و منداڵی به‌سه‌را دراوه.
ب
- پێویست كراوه‌ته سه‌ر پیاو كه‌ماره‌یی پێشكه‌ش به‌ژنان بكات، ژنیش له
به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌وه كار‌و باری به‌ڕێوه بردنی ماڵ و، دووگیان بوونی خۆیی
و، منداڵبوونی و، خۆته‌رخانكردن بۆ به‌خێوكردنی منداڵانی بۆ دانراوه،
كه‌وابوو دابه‌شكردنی میرات به‌و جۆره‌یه له فه‌رهه‌نگی ئیسلامدا – له
به‌ر ڕێز‌و حورمه‌تی ژنانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌وردی بتوانن كاروباری
ناوماڵ و، منداڵان به‌ڕیوه‌به‌رن و، گرفتی په‌یدا كردنی بژێویان نه‌بێ و،
به‌ڵكو پیاوه‌كه‌ی خه‌می ئه‌و شتانه‌ی بۆ بخوات.
ج -ژن هه‌موو
پێداویستیه‌كی له‌سه‌ر پیاوه، مه‌گه‌ر ژنه‌كه خۆی ده‌ستی یارمه‌تی
درێژبكات بۆ مێرده‌كه‌ی، ئه‌و بژێویی و جل وبه‌رگ و خانووبه‌ره‌و....هتد
پیاو دابینی ده‌كات بۆ ژنان، خوا دایناوه‌و بۆته هه‌قێكی شه‌رعیی و یاسای
خوایی، هیچ كه‌سێك ناتوانێ منه‌ت بكات به سه‌ر ژنه‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ژنه‌كه ده‌ستی یارمه‌تی ڕ‌اكێشا بۆ پیاوه‌كه، ده‌توانێ منه‌ت بخاته
سه‌ری، هه‌ر له‌و ڕووه‌شه‌وه‌یه كه پیاو ناتوانێ زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی
بداته ژنی خۆی، به‌ڵام ژن ده‌توانێ زه‌كاتی ماڵی خۆی به مێرده‌كه‌ی
بدات.
د -ژن كه ته‌ڵاق درا، ده‌بێ پیاو نه‌فه‌قه‌ی ماوه‌ی ته‌واوكردنی (عیده‌ی) بۆ بدات.
ه -ژن كه ته‌ڵاق درا، شه‌ریعه‌تی ئیسلام به پێ‌ی بوون و نه‌بوون (موتعه)ی بۆ پێویست كردۆته سه‌ر پیاوه‌كه‌ی.
2-
ئه‌م میراته – كه نێرینه دوو ئه‌وه‌نده‌ی مێینه لێده‌با – ته‌نها
له‌نێوان براو خوشكیی باوك و دایكیدایه، ئه‌گینه هێندێ جار، مێینه‌ش به
ئه‌ندازه‌ی نێرینه ده‌بات، بۆ نموونه:
* خوشكی دایكیی - ئه‌ر ته‌نها خۆی بوو- له‌میراته‌كه شه‌ش یه‌ك ده‌با، هه‌ر چۆنێ برای دایكیش ئه‌ر به‌ته‌نها بێت، شه‌ش یه‌ك ده‌با.
* ئه‌ر خوشك و برای دایكیی، دوان بوون، یان زیاتر، ئه‌وا وه‌كو یه‌ك سێیه‌ك ده‌به‌ن.
*
ئه‌گه‌ر – له‌دوای مردووه‌كه‌وه – مناڵی نێرینه، یان نێرینه‌و مێینه،
له‌گه‌ڵ باوك و دایكی‌دا به‌جێمان، ئه‌وا باوك و دایكه‌كه – هه‌ریه‌كه‌یان
شه‌ش یه‌كی میراته‌كه ده‌به‌ن.
* ئه‌ر مردووه‌كه به‌ته‌نها منداڵی
مێینه‌ی لێ به‌جێما، دیسان باوك و دایك شه‌ش یه‌ك ده‌به‌ن، واته: له‌م
حاڵه‌تانه‌و له هێندێ حاڵه‌تی تردا، نێرینه و مێینه وه‌كویه‌ك میرات
ده‌به‌ن.
كه‌وابوو ئه‌وه‌ی بۆته جێگه‌ی مشت و مڕی خۆرئاوایییه‌كان،
ته‌نها مه‌سه‌له‌ی ئه‌و كیژو كوڕانه‌یه باوكیان ده‌مرێ و، ئه‌وسا پاش
مردووه‌كه، میراته‌كه ده‌كرێ به سێ به‌شه‌وه: دووبه‌شی بۆ كوڕه‌كه‌و،
به‌شێكی داده‌نرێ بۆ كچه‌كه، هه‌ر ئه‌مه‌یه كه نه‌زان و ناحاڵیه‌كان -
لێره‌و له‌وێ - له ئیسلامیان كردۆته هه‌راو، بۆ پشتگیری خۆیان خه‌ڵكیان
كۆكردۆته‌وه‌و، گشت پێكه‌وه ده‌هۆڵ لێ ده‌ده‌ن! خۆ بێگومان – وه‌كو
له‌پێشه‌وه كورته‌یه‌كمان باسكرد – دابه‌شكردنی ئه‌و میراته به‌و
شێوه‌یه (كچ سێیه‌كی كوڕ ده‌با) كه ده‌كه‌ونه دوای بابیان و، كچه‌كه
سێیه‌كی كوڕه‌كه ده‌با، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ماڵ و سامانی كچه‌كه هه‌ر
له زیاد بووندایه: چونكه كچ كه مێرد ده‌كات، ماره‌یی وه‌رده‌گرێ بۆ
خۆیی و، ده‌شتوانێ بازرگانی پێوه بكا‌و ورده ورده زیادی بكات،
له‌ولایشه‌وه هه‌موو پێداویستێكی ژیانیش خۆیی ومنداڵی له‌سه‌ر
مێرده‌كه‌یه‌تی. به‌ڵام كوڕ كه زه‌ماوه‌ند ده‌كات، ماره‌یی ده‌داو،
پێویستی زه‌ماوه‌نده‌كه‌شی له‌سه‌ره،وه‌كو كڕینی ناوماڵ و، په‌یداكردنی
خانوو جێی حه‌وانه‌وه...ده‌سا ئیستا كچه‌كه زۆر وه‌رده‌گرێ، یان
كوڕه‌كه؟ كامیان قازانجی كردوو‌و، كامیان زیان؟.
له‌م كتێبانه سوود وه‌رگیراوه: (فی ظلال القرآ‌ن، تفسیر المنار، المرأة بین الفقه والقانون، الإسلام عقیدة وشریعة).
سه‌رچاوه / ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا - له نوسینی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
إرسال تعليق