ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه 12ی حوزه‌یرانی 2015، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌نزیك باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌فغانستان روویدا و له ئه‌نجامدا زیاتر له 25 كه‌س كوژران و 10 كه‌سیش بریندار بوون.
فایزولا غایرات، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای خۆست له ئه‌فغانستان راگه‌یاند: ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له‌نزیك باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له شاری خۆست ته‌قییه‌وه.
لای خۆشیه‌وه، وته‌بێژی ره‌سمی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان به cnnی راگه‌یاندوه: ئه‌وان ئاگادار بوون له ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له پارێزگای خۆست، هه‌وڵی زۆریشیاندا بۆ رێگرتنی به‌ڵام هه‌ر روویدا، بۆیه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن و تا ئێستاش هیچ گروپ و لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی رانه‌گه‌یاندووه.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه زیاتر له 25 كه‌س كوژراون و 10 كه‌سیش بریندار بوون.

إرسال تعليق