ژماره‌یه‌ك زیندانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ كه‌فاله‌ته‌كه‌یان دیاریكراوه، ئازاد نه‌كراون و بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند مانگێكه له زینداندا ماونه‌ته‌وه، داواش ده‌كه‌ن ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان بۆ كه‌م بكرێته‌وه.
خه‌بات ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی گه‌رمیان به خه‌ندانی راگه‌یاند: "رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیانمان كرد و له نزیكه‌وه چاومان به ژماره‌یه‌ك زیندانی كه‌وت، ژماره‌یه‌ك له‌و زیندانییانه گله‌ییان له زۆری بڕی ئه‌و پاره‌یه هه‌بوو كه وه‌كو كه‌فاله‌ت بۆ ئازادكردنیان دیاریكرابوو، له‌به‌رئه‌وه‌ش ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگ و نیوه ئه‌و زیندانییانه نه‌یانتوانیوه پاره‌ی كه‌فاله‌ته‌كه‌یان پێشكه‌ش به دادگا بكه‌ن" .
وتیشی: "ژماره‌ی ئه‌و زیندانیانه كه ئه‌و گلــلـه‌ییه‌یان هه‌بوو، حه‌وت كه‌س بوون و كه‌فاله‌ته‌كانیان له دوو ملیۆن دینار بۆ پێنج ملیۆن دینار ده‌بوو به‌و پێیه‌ش ده‌بوو (وصل الامان-پسوڵه‌ی گه‌ره‌نتی) به پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه پڕ بكه‌نه‌وه، ئه‌وانیش داوایان لێكردین به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گرفته‌یان بكه‌ین و له‌گه‌ڵ دادگای گه‌رمیاندا قسه له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ین هه‌تا بتوانن بڕی كه‌فاله‌ته‌كانیان كه‌م بكرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه كه‌مبكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش قسه له‌گه‌ڵ دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی نه‌بوو سه‌ردانی كه‌سوكاریان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ژێرباری پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه شه‌ش كه‌س له‌و زیندانیانه به مادده‌ی 413 ی شه‌ڕكردن و یه‌كێكی دیكه‌یان به مادده‌ی توندوتیژی خێزانی، ده‌ستگیر كراون.
له‌و باره‌یه‌وه، غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی گه‌رمیان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیانی كرد، به خه‌ندانی راگه‌یاند: "نزیكه‌ی ده زیندانیكراو گرفتی نه‌بوونی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان هه‌بوو كه بۆیان دیاریكرابوو و ده‌بوو له به‌رانبه‌ر ئازادكردنیان بیاندایه به دادگا" .
وتیشی: "به‌پێی یاسا ئێمه ناتوانین به‌دواداچوون له كاروباری دادگادا بكه‌ین، به‌ڵام داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین كارئاسانی بۆ ئه‌و ژماره زیندانییه بكه‌ن، چونكه ژوره‌كانیشیان بچووكه و جێگایان نابێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان له ژوورێكدا نزیكه‌ی 70 زیندانیی هه‌یه و ژووره‌كانیش ئامێری فێنككه‌ره‌وه‌ی پێویستی تێدا نییه.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه دادگا له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی زیندانیان به كه‌فاله‌ت وه‌ری ده‌گرێت، هه‌تا رۆژی دادگایی كردن له‌لای دادگا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو زیندانییه‌كان له دادگایی كردنه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون دواتر پاره‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.

إرسال تعليق