دیوانی (الحسبه)ی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریتسی داعش، سزایه‌كی توندی بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه كه به ئه‌نقه‌ست، له مانگی ره‌مه‌زاندا رۆژوو ده‌شكێنن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاری موسڵه‌وه، دیوانی (الحسبه) هه‌ڕه‌شه‌ی سزایه‌كی توندی له‌وانه كردووه كه به ئه‌نقه‌ست رۆژوو ده‌شكێنن و له‌كاتی رۆژوو شكاندندا ده‌ستگیر ده‌كرێن".
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "له‌نێوان ئه‌و سزایانه‌ی داعش له‌وانه‌ی كردووه كه له ره‌مه‌زاندا رۆژووه‌كانیان ده‌شكێنن، زیندانی كردنه له‌نێو قه‌فه‌سێكدا كه له بازاڕێكی میلـلی له ناوچه‌ی (باب الطوب) له‌ناوه‌ڕاستی موسڵ دانراوه"، رونیشكرده‌وه، چه‌كدارانی داعش ئه‌و كه‌سه بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ له‌نێو ئه‌و قه‌فه‌سه‌دا ده‌هێڵنه‌وه و له‌ماوه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شدا له رۆژێكدا یه‌ك كولێره‌ی پێده‌ده‌ن و له‌كاتی پارشێویشدا به هه‌مان شێوه یه‌ك كولێره‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن.
رێكخراوی تیرۆریستی داعش رێنماییه‌كانی بۆ مانگی ره‌مه‌زان ده‌ركرد كه تێیدا نوێژی ته‌راویح قه‌ده‌غه ده‌كرێت له مزگه‌وته‌كان و رێگه له چوونه ده‌ره‌وه‌ی ژنان ده‌گرێت پێش به‌ربانگ و هه‌موو مۆڵه بازرگانییه‌كان جگه له كۆگاكانی خۆراك و شتومه‌كه پێداویسته‌كان، داده‌خات.

إرسال تعليق