نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خانه‌ی قه‌یرانی كرد و تیایدا بڕیارێك بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار، ده‌ركرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌بادی ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردن و به‌دوداچوونی هه‌ر گرفتێكی نوێ به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی پاراستنی به‌های دیناری عیراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی له بازاڕه‌كانی ناوخۆ.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌دواداچوونی هه‌ر تێكچوونێكی له‌ناكاوی بازاڕ كه په‌یوه‌ندی به‌دۆخی بابه‌تییه‌وه نه‌بێت، وه‌ك له رۆژانی رابردوو روویدا و له پڕ و به‌بێ هۆكار نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبووه‌وه، به‌ڵام به خێرایی كۆنترۆڵ كرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لیژنه‌كه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر پێشنیازێكی بانكی ناوه‌ندی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی به‌های دینار دانه‌به‌زێت، ئه‌ویش بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێژه‌ی 8 له‌سه‌دی باج و گۆمركی سه‌ر حه‌واڵه‌كانی دراو.
هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی رێكه‌وتنی نه‌وتیی له نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرا، ته‌ئكید كرایه‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به بڕگه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه‌وه و راده‌ستكردنی بڕی پێویستی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه و له‌به‌رامبه‌ریشدا پێدانی پاره‌ی پێویست هێنده‌ی مافه‌كانی خۆی.

إرسال تعليق