هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ده‌رگای پارته‌كه‌ی به‌ڕووی هه‌موو لایه‌نێكدا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هاوپه‌یمانی كراوه‌یه، ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر ئاكه‌په و جه‌هه‌په حكومه‌تی نوێی توركیا به هاوبه‌شی پێكبهێنن، ئاماده‌ن له ده‌ره‌وه پشتیوانی‌یان لێ بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری ئامه‌د، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په رایگه‌یاند: ده‌رگای پارته‌كه‌ی به‌ڕووی هه‌موو لایه‌نێكدا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هاوپه‌یمانی كراوه‌یه، به‌ڵام تاكو ئێستا گفتوگۆ و دانوستانیان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام نه‌داوه.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئاكه‌په و جه‌هه‌په حكومه‌تی هاوپه‌یمانی پێكبهێنن و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی كاركردنی ئه‌وان نه‌بێت، ئه‌وا ئاماده‌ن له ده‌ره‌وه پشتیوانی لێ بكه‌ن".
رۆژی یه‌كشه‌ممه 7ی حوزه‌یرانی 2015، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا ئه‌نجامدرا و تێیدا لیستی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو، توانی رێژه‌ی كورسیه‌كانی له په‌رله‌مانی توركیا بگه‌یه‌نێته 80 كورسی.


إرسال تعليق