وته‌بێژێكی ئه‌منی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه رایگه‌یاند، یه‌كێك له مه‌فره‌زه ئه‌منییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی شاری ریازی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، رووبه‌ڕووی ده‌ستڕێژی گولـلـه بووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا دوو ئاسایش كوژراون.
ئاژانسی (واس)ی سعودیه له زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه‌وه بڵاویكرده‌وه: "له‌دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كاره، ده‌ركه‌وت سه‌ر به گروپه تیرۆریستییه‌كانی داعشه له سوریا و ناوی (یه‌زید محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌بو نیان)ه و ته‌مه‌نی 23 ساڵه".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه، ئاماژه‌ی به دانپێدانانی ئه‌و كه‌سه كردووه كه له‌سه‌ر فه‌رمان و رێنماییه‌كانی سه‌ركرده‌كانی له سوریا، ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه.
وتیشی: "له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، تۆمه‌تباركه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه سه‌ركرده‌كانی فه‌رمانیان پێكردووه، بۆ سود وه‌رگرتن له شاره‌زاییه‌كانی له به‌كارهێنانی چه‌ك و دروستكردنی بۆمبی چێنراو و چه‌كی بێده‌نگ، پێویسته له سعودیه بمێنێته‌وه و پیلانه‌كانیان له‌نێوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام بدات".
أ.ج

إرسال تعليق